لە بەغداوە بڕە پارەیەك گەشتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند: بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بڵاویكردەوە، بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری تری شایستە داراییەكانی جوتیاران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پارێزگای سلێمانی (بڕی نۆ ملیار دینار ) وە پارێزگای هەولێر (بڕی حەوت ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار) وە پارێزگای دهۆك بڕی ( شەش ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار).

ئەوەش روونكراوەتەوە، بڕیارە دوای تەواو بونی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان بەسەر جوتیاران دابەش بكرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک