پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریدا سزا و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر سووریا و ئێران و ڤه‌نزوێلا سوكتر بكات، تا ڕێگه بدرێت كه‌لوپه‌ل و هاریكاری ته‌ندروستی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بگاته وڵاته‌كانیان
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، به پشتبه‌ستن به ڕێنماییه‌كان و ره‌چاوكردنی دۆخی مرۆیی، سزا و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه پزیشكییانه هه‌ڵده‌گیرێن، به تایبه‌ت ماسك و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ڤاكسین و كه‌لوپه‌لی پزیشكی تری تایبه‌ت به‌و بواره تا به خێرایی بگه‌یه‌نرێنه سووریا و ئێران و ڤه‌نزوێلا.
ئه‌وه‌شهاتووه، مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ئاسانكاری تێدا ده‌كرێت.