جارێکی دیکە تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومان کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە هێزەکانی تورکیا بەچڕی دەستیان بە بۆردومان کردەوە و گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردەوە بە بۆردومانکردنی سنوورەکانی قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک و بۆردومانەکان نزیک بوون لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان.

هاوکات، بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیان بەر ماڵی هاووڵاتیانی گوندی سەرگەلێ کەوتووە و ترس و دڵەڕاوکێ لەلای هاووڵاتیانی ناوچەکە دروست بووە.

ئەمە جاری یەکەم نییە کە تورکیا بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکات و بەنزیکەیی هەموو ڕۆژێک بەردەوامە لە بۆردومانکردنی سنووری پارێزگای دهۆک و بەدیاریکراویش قەزای ئامێدی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا