گەریلا كوژرانی ئەفسەرێك و 10 سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكان لە 40 ە مین ساڵیادی شەهیدبوونی كەمال پیر، یەكێك لە دامەزێنەرانی پەكەكەدا 13 چالاكییان لە ناوچەكانی زاپ و خواكورك ئەنجامداوە و تێیدا ئەفسەرێك و 10 سەرباز كوژراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: لە 40 ە ‌مین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ كەمال پیردا، كە یەكێك بوو لە هاوڕێ سەرەتاییەكانی ڕێبەر ئاپۆ و یەكێكیش بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئاپۆیی، گەریلا زنجیرەیەك چالاكیی بەهێزیان ئەنجامدا، جارێكی دیكە ئەوەیان خستەڕوو، كە كەمال پیر هەنگاو بە هەنگاو بەرخۆدانی خولقاندووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە لە 13 چالاكی گەریلاكاندا، ئەفسەرێك و 10 سەربازی دیكە كوژراون، كە یەكێكیان كۆنترا (جاش) بووە و سەربازێكیش برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر لەو چالاكییانەدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی و سیستمێكی كامێرای حەراریی لەناوبراون.

هەپەگە دەڵێت: سوپای توركیا هەوڵیاندا سەنگەر و تونێلەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ بە حەفارە و شۆفڵ بڕوخێنن.

هەپەگە لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیاش ڕایگەیاندووە، كە سوپای توركیا سێ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكیی و چەكی كیمیایی و گازی ژەهراوی، 40 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر، سێ جار بە فڕۆكەی جەنگیی و دەیان جاریش بە چەكی قورس، گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان و تۆپباران كردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک