سەرۆكی هەرێم داوای پێکهێنانی هێزی هاوبەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردووی داعش، نێیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوای پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات لە ناوچە كێشە لە سەرەكان لە پێناو كۆنترۆڵكردنی جموجوڵەكانی داعش لەو ناوچانە.

لە بەشێكی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە:” ئێمە چەندین جار حكومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشمان لە مەترسیی بە هێزبوونەوەی داعش و سوود وەرگرتن لە بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئاگاداركردووەتەوە، هێرشی شەوی رابردووی داعش لەو میحوەرەی پێشمەرگەدا هاوكات بووە لەگەڵ چەند هێرشێكی دیكەی داعش دا”.

نێچیرڤان بارزانی، راشیگەیاندووە، جارێكی دیكە داوا لە پەرلەمان و حكومەتی فیدرالیی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكەین، بەخێرایی كاربكەن لەسەر دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دا لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، بۆ ئەوەی چیدیكە ئەو ناوچانە وەك كۆریدۆری جموجۆڵە تیرۆریستییەكان لەلایەن داعشەوە بەكارنەهێندرێت.

شەوی رابردوو داعش لە سنوری پردێ‌ هێرشی كردە سەر خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا سێ‌ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوانی دیكە برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا