ئاسایشی هەولێر ئەو كەسەی دەستگیركرد كە بەچەقۆ هێرشی كردە سەر بەساڵاچوویەك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بەچەقۆ هێرشی كردبوە سەر هاوڵاتییەكی بەساڵاچو بەمەبەستی بردنی ئەو پارەیەی كە پێی بوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕێكەوتی 23_8_2023، لە شاری هەولێر، كەسێكی نەناسراو بەفێڵی پارەگۆڕینەوە هەڵسابو بەفریودانی هاوڵاتییەكی بەساڵاچو بەناوی (كاكل لەتیف)و بردبویە ناو باڵەخانەی بازاڕی نیشتمان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دواتر بەمەبەستی بردنی ئەو بڕە پارەیەی كە پێی بوە، بەچەقۆ هێرشی كردبوە سەری و چەند چەقۆیەكی لێدابو، بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەكانمان، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەكە ئاشكرا بكەین بەناوی (ص. ج. أ.) بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا