پۆڵەتیک پرێس
حکومەتی عێراق بڕیاریدا لیژنەی هەمیشەیی بۆ کەمکردنەوەی هەژاری پێکبهێنێتەوە، دوو وەزیری هەرێمیش ئەندامی لیژنەکەن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکەکانی لیژنەی باڵای کەمکردنەوەی هەژاری ڕەوانەی ئەنجومەنی ئابوری وەزاری کراوە.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ” پێکهێنانەوەی ئەو لیژنەیە بەپێی فەرمانی ٢٣٧ ی دیوانی ساڵی ٢٠١٥ بووە و بە سەرۆکایەتی وەزیری پلاندانان پێکدەهێنرێتەوە”.
لەو لیژنە هەمیشەییەدا نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و پەروەردە و تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵی عێراق بوونیان هەیە، هەروەها نوێنەرانی وەزارەتەکانی پلاندانان و کار و کاروباری هەرێم تێیدا ئەندامن”.
هەر بەگوێرەی بڕیاری پێکهێنانەوەی لیژنەی کەمکردنەوەی هەژاری، نوێنەرانی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەخۆدەگرێت”.