پۆڵەتیك پرێس
دەسەڵاتدارانی توركیا جارێكی دیكە داواكاری پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان رەتكردەوە، كە داوای بینینی ناوبراویان كردبوو.
لەلایەن ڕێزان سارجا و رازیە تورگوت و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) داواكارییەك پێشكەش بە دەسەڵاتدارانی توركیا كرابوو بەمەبەستی بینینی ئۆجەلان، بەڵام داواكە رەتكرایەوە بەبیانووی بڕیاری قەدەغەی چاوپێكەوتن تا شەش مانگی دیكە.
دوایین جار دەسەڵاتدارانی توركیا رێگەیان بە دیداری ئۆجەلاندا 7ی ئابی 2019 بوو.
لە ناوەڕاستی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ەوە لە هەڵمەتێكی هەواڵگیریدا كە چەند وڵاتێك تێیدا بەشداربوو توركیا عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستانی دەستگیركرد لەوكاتەشەوە لە دورگەی ئیمرالییە كە دەكەوێتە باشوری دەریای مەڕمەڕە.