ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكای دایەوەو هۆشداریدا لە، هەر كردەیەكی “ناژیرانە” كە ترەمپ بیەوێت لەمكاتەدا دژی ئێران ئەنجامی بدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، حكومەتی ئەمریكا بەرپرسیارە لە دەرئەنجامەكانی هەر كردەوەیەك كە لەم قۆناغەدا دەیگرێتەبەر، تۆمەتەكانی ترەمپیش بە ئامانجی پەردەپۆشكردنی ئەو هەلومەرجە سەختەیە كە خۆی پێیدا تێدەپەڕێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا، میلیشاكانی ئێرانی بەهێرشكردنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق تۆمەتباركرد، هاوكات هەڕەشەی توندی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە كرد.

وتیشی، “ئەگەر لە عێراق یەك ئەمریكی بكوژرێت، ئەوا من ئێران بە بەرپرسیار دەزانم”.

لەئێستاشدا ئەگەری ئەوەیە ترەمپ پێش جێهێشتنی كۆشكی سپی گورزی توند لە ئێران بوەشێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا