بێگەرد تاڵەبانی: كشتوكاڵ دەكەین بە سەرچاوەیەكی سەرەكی ژێرخانی ئابووری هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەناری هەڵەبجە و زاخۆ هەناردەی دەرەوە دەكرێت، وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، كشتوكاڵ دەكەن بە سەرچاوەیەكی سەرەكی ژێرخانی ئابووری و داهاتی هەرێم.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەك لە سەرەتای دەستبەكاربوونیان بەڵێنیاندا بوو، كار لەسەر هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە وەكو بڕاندێكی كوردی و هەنگاوێكی كردەیی بۆ دەرەوەی وڵات بكەن، بە ئاڕاستەی ستراتیجی برەودان بە كەرتی كشتوكاڵی خۆماڵی و بەڵێنەكەشیان بەجێگەیاند و بەردەوامیش دەبن تاكو كشتوكاڵ دەبێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی ژێرخانی ئابووری و داهاتی حكومەت و كەرتی تایبەت.

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، لە ئێستادا لەگەڵ ئیماراتییەكان سەرقاڵی توێژینەوەن لەسەر هەناری هەڵەبجە و لەسەر باخەكانی هەڵەبجە و جوتیارانیش تێیدا ئەندامن و لیژنەیەكیش پێكهێنراوە، بەڵام پێویستیان بە بەرزكردنەوەی كوالێتی بەرهەمەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا