پۆلیسی سلێمانی پێنج كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە چەند زەڕەنگەرێك دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری بە تۆمەتی دزیكردن لە چەند دوكانێكی زەڕەنگەر راگەیاند، تۆمەتبارەكان سەرجەمیان ئافرەتن و چواریان بە رەگەز عەرەبن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بڵاویكردەوە، بە تۆمەتی‌ دزیكردن لەچەند دوكانێكی‌ زەڕەنگەر لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ناو بازاڕ پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد.

ئەوەشهاتووە، دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی كە لەناو بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشان دزی كراوە، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن‌ و لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبارەكان ئافرەتن ‌و چواریان بە ڕەگەزنامە عەرەبن‌ و پێشینەی‌ تاوانیان هەیە و پێشتر لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە لەسەر ئەنجامدانی‌ تاوانی‌ دیكە دەستگیركراون.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 446 لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا