پۆلیسی سلێمانی دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی، پلانی رۆژانی نەورۆزی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، سەرجەم هێزەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە قەزا و ناحیەكانیشەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك راگەیەندراوێكی لە بارەی پلانەكانیان بۆ رۆژانی نەورۆز بڵاوكردەوە و رایگەیاند: سەرجەم هێزەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە قەزا و ناحیەكانیشەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەكات خۆیان بە دوور بگرن لە كاری نایاسایی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەی خۆشی، چونكە هێزەكانیان لە سەرجەم شوێنەكان بڵاوەیان پێكراوە و هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات، دەستگیردەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەكات هاوكاریی هێزەكانیان بكەن و لە هەر رووداو و سەرپێچییەك ئاگەداریان بكەنەوە، بۆ ئەوەش ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی بڵاوكردووەتەوە:

– 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی
– 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا