بكوژی هاووڵاتییەكەی سلێمانی دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا بكوژی ئەو هاووڵاتییەیان دەستگیركرد كە پاش نیوزەڕۆی هەینی لە شاری سلێمانی مامی خۆی كوشت.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوای‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ شارەزوور ئەو كەسەیان دەستگیركرد كە ئێوارەی‌ رۆژی هەینی لە گەڕەكی‌ سەرچناری‌ شاری‌ سلێمانی‌ مامی‌ خۆی‌ بە چەقۆ كوشت.

ئەوەش هاتوە، كاتژمێر 4:56 خولەكی‌ سەر لەئێوارەی‌ رۆژی 4/6/2021 لە گەڕەكی‌ سەرچناری‌ شاری‌ سلێمانی‌، كوڕێك بە چەقۆ مامی‌ خۆی‌ كوشت‌ و تۆمەتبار دوای‌ ئەنجامدانی‌ تاوانەكەی‌ بۆ شوێنێكی‌ نادیار هەڵات.

ئەوەشخراوەتەڕوو بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سەرجەم بەش‌ و بنكەكانی‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕاسپارد كە بەدواداچونی‌ بەپەلە و لێكۆڵینەوەی‌ پێویست ئەنجامبدەن‌ و تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری‌ بكەن، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەرو دوای‌ كەمتر لەدوو كاتژمێر توانرا تۆمەتبارەكە لە قەزای‌ شارەزوور و لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوای‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ شارەزوورەوە دەستگیر بكرێت.

لە راگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژە بەوەكراوە، تۆمەتبار (ب، و،ا) لەبەردەم دادوەری‌ لێكۆڵینەوەدا دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوەو لە ئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵنەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا