پۆلیسی سلێمانی بەردەوامە لە دەستگیركردنی سیحر بازەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە هەڵمەتێكدا، چوار تۆمەتباری تر بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەو جادوو كردن دەستگیركران، لە دوو رۆژی رابردووشدا لە دوو هەڵمەتی جیادا نۆ كەسی تر بە هەمان تۆمەت دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە فێڵ لە هاوڵاتیان دەكەن لەرێی نوشتەو جادوو فاڵگرتنەوەوە ، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا، چوار تۆمەتباری تر دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن بەكاریان هێنابوو.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (ف ، م ، م – ن ،ع، ج – ع، ج ، م – پ ، ع ، أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر هەمان دۆسیە نۆ تۆمەتبار دەستگیركراون ، تائێستا و لەم هەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا كە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت 13 تۆمەتبار دەستگیركراون .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا