لە سلێمانی بكوژێك دەستگیركرا خوشكەكەی خۆی كوشتبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی، بكوژێكیان دەستگیركردووە هەستاوە بە كوشتنی خوشكەكەی.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكوژێكیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی كوشتبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبەرواری 12ی8ی 2022، بنكەی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایەوە لەبونی تەرمێك بەناوی (ك، م، پ لەدایكبووی 1993) لە پزیشكی دادوەری سلێمانی، وتەی كەسوكاری وەرگیراو ڕایانگەیاند كە لەنهۆمی دووەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.

ئەوەشهاتووە، گومان لە ڕوداوەكە لای هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی دروستبوو، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان چوونە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون، سەرەنجام دەركەوت كە كوژراوەكە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق، م، پ لەدایكبووی 1994) بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بە پارچە ئاسنێك لێی دراوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە ماڵەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا تاوانبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا