لەشەوی سەری ساڵدا پۆلیسی سلێمانی چاودێری توندی شەقامەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی بەڕێكردنی دواساتەكانی ساڵی 2020 تەواوی هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی خراونەتە ئامادەباشیەوە و هەركەسێكیش هەوڵی دروستكردنی بشوێی بدات دەستگیر دەكرێت.‌

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هێزێكی تۆكمەی چالاك دانراوە بۆ چاودێری كردنی شەقامەكانی سلێمانی و رێگە نادرێت هیچ كەسێك بشێویی و ئاڵۆزی دروست بكات.

وتیشی، “هەركەسێك چەكی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت، یاخود بۆ دەربڕینی خۆشییەكانی شەوی سەری ساڵ تەقە بكات یان یارییە ئاگرینەكان بەشێوەی نادروست بەكار بهێنێت، ئەوا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێت و رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە”.

ساڵانە بەهۆی بەڕێوەچونی ئاهەنگەكای سەری ساڵەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی سلێمانی و شارەكانی دەروبەری بۆ دەربڕینی خۆشییەكانی ساڵی نوێ دەڕژێنە نێو شەقامەكان و بەتایبەت لە شەقامی سەهۆڵەكە كۆدەبنەوە.

هەرچەندە لەمساڵدا بڕیاردراوە هیچ جۆرە ئاهەنگێك بەڕێوە نەچێت، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت هاوڵاتیان سەردانی شەقامە گشتییەكان و شوێنە گەشتیارییەكان بكەن، هێزە ئەمنییەكانیش بۆ پاراستنی هێمنی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان ئامادەكاری تەواویان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا