پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی بەهۆی تاوانێكەوە دەستگیركرد 12 ساڵ پێش ئێستا روویداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لە ساڵی 2010، تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ڕۆژی 13-6-2010 ، لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی كەسێك كوژراو تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتباردەستكەوت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتۆتەوە و دانیشتوی قەزای فەلوجەیە.

ئەوەشهاتووە، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ 22-8-2022 تۆمەتبار بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیربكرێت و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بە پیلان كوژراوی لە قەزای كەلارەوە هیناوەتە سلێمانی و كوشتویەتی دواتر بەرەو ئەوروپا هەڵاتووە .

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ ، أ ، خ لەدایكبووی 1990 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسی سزادانی عێراق ڕاگیراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا