پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات كە پارەیان لە چێشتخانەیەك دزیبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەكانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك پارەیان لەقاسەی چێشتخانەیەكدا دزیبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كەبڕێك پارەی لەقاسەی چێشتخانەكەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەسپێكرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیربكرێن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر قاسەكەو پارە دزراوەكەدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو تۆمەتباران (ح، أ، ب – م، م، أ) دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا