پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار لەكاتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان لەكاتی كێشانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیركردووە، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر ئەو ئامێرەی تۆمەتبارەكان ماددەكەیان پێ كێشاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی/ نووسینگەی رزگاری، دوو تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 و ماددەی 30ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردووە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی فەرمانێكی دەستگیركردنی تۆمەتبار (ر. ت. أ، لەدایكبووی 1971)یان جێبەجێكرد لە شوێنی نیشتەجێبوونیدا كە داواكراو بوو بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان، تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ تۆمەتبارێكی دیكەدا بەناوی ئ. ع. ح، لەدایكبووی 1980 سەرقاڵی كێشانی ماددەی هۆشبەر بوون، بۆیە لەلایەن مەفرەزەكەی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیركران.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دەستیش بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیراوە لە جۆری هێرۆیین، لەگەڵ ئەو ئامێرەی تۆمەتبارەكان ماددەكەیان پێ كێشاوە.

ئەوەشهاتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەكە كراوەتەوە و تۆمەتبار (ر. ت. أ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 446 و 30 راگیراوە، هەروەها تۆمەتبار (ئ. ع. ح) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 30ی تایبەت بە ماددەی هۆشبەرەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا