پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسانەی دەستگیركرد هەڵیان كوتایە سەر گۆڕەپانێكی سوتەمەنی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو كەسانەیان دەستگیركردووە كە بە جلی سەربازییەوە هەڵیان كوتاوەتە سەر گۆڕەپانێكی سوتەمەنی و داوای سەرانەیان كردووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس، كە چەند تۆمەتبارێك بە جلی سەربازیەوە هەڵیان كوتاوەتە سەر گۆڕەپانێكی سووتەمەنی و هەڕەشەی دەست بەسەرداگرتن و داوای سەرانەدەكەن، دەست بەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكەی پۆلیسی چوار چرای ڕاسپارد، كە بە دواداچوونی ورد و بە پەلە بكەن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.

ئەوەشهاتووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست توانرا سەرجەم تۆمەتباران كە ژمارەیان حەوت كەسە دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەیەك فیشەك و شانەی كڵاشینكۆفدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەك ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە.
روونیشیكراوەتەوە، جێی باسە تۆمەتباران وەك كارمەندی هێزە ئەمنیەكان خۆیان ناساندبوو، بەڵام كارمەندی هیچ كام لە هێزە ئەمینیەكان نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا