پۆلیسی سلێمانی لەسەر تەقینەوەکەی تانجەرۆ زانیاری نوێ‌ دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تا ئێستا هۆكاری سەرەكی رووداوی تەقینەوەكەی كارگەی تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ نەزاندراوە، لێكۆڵینەوەكانیان لەوبارەوە بەردەوام دەبێت و هەركەسێكیش كەمتەرخەم بووبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: كاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە، ئاگرێك لە كارگەی ماستەرستیلی ئاسن تواندنەوە لە ناوچەی تانجەرۆ كەوتەوە، دوای رووداوەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی و بەڵگەی تاوانی پۆلیسی سلێمانی و تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەكە، 13 كەس برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی: تا ئێستا بەپێێ‌ ئەو زانیاریانەی لەلایەن تیمەكانی بەڵگەی تاوان كۆكراوەتەوە لەسەر رووداوەكە، دوو بۆچوون هەیە كە سەرەتای لێكۆڵینەوەیە و نابێتە فەرمی، لەوانەیە رووداوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووبێت یان ئەو كورەیەی ئاسنەكانی بۆ دەچێت و دەتوێتەوە رەنگە كێشەیەكی تێدابووبێت.

وتیشی: پەڕاوی لێكۆڵینەوەمان بۆ رووداوەكە ئامادەكردووە و راپۆرتی پزیشكی سەرجەم بریندارەكان هاوپێچی پەڕاوەكە كراوە و خستوومانەتە بەردەستی دادوەری لێكۆڵینەوە هەركەس لەم رووداوەدا كەمتەرخەم بێت بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا