روانگەی سوری: لە دەرعای سوریا چەندین كەس كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، بۆردومان و توندوتیژییەكانی پارێزگای دەرعای سوریاوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتوەتەوە.

لە راپۆرتەكەی روانگەی سوریدا هاتووە، ئەمڕۆ سێ شەممە پێكدانان و تۆپبارانكردن لە نێوان هێزەكانی رێكخستنی ئاسایش و چەكدارانی ناوخۆو ناوچەكانیتر دەستی پێكردووە.

باس لەوەشدەكات، لە كاتی هێرشی هێزی چەكدارەكان بۆ خاڵەكانی رێكخستنی ناوچەكە لە شاری نوای رۆژئاوای دەرعا پێكدادانەكە بە چڕی دەستی پێكردووە.

روانگەی سوری باس لەوەدەكات، چەكدارەكان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی توندوتیژی لە پارێزگای دەرعا، لەوكاتەی ناوچەكەیان بە ئامانج گرتووە، بەوهۆیەشەوە چەندین كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا