داهاتی کارەبا سێ هێندە زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کارەبای هەرێم، داهاتی ئەمساڵی کارەبای ئاشکرا کرد بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادی کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-1-2022، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا، بەرهەمهێنان و بڕی پێدانی کارەبا و داهاتی کارەبای بەراورد بە دووساڵی ڕابردوو خستۆتە ڕوو بەم شێوەیە،

بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی 26% بەرز بووەتەوە.
 ژمارەی هاوبەشانی کارەبا نزیکەی 21% زیاد بووە.
 کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیاد بووە.
 داهاتی کارەبا زیاتر لە 185% بەرز بووەتەوە.

.بەپێی ڕوونکردنەوەکە داهاتی کارەبا لە ساڵی 2018، تەنها 289 ملیار دینار بووە، لە ساڵی 2021، 825ملیار دینار بووە ، داهات سێ هێندە زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی 2018.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا