پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 84 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک نرخەکەی دابەزی.
بەپێی دوایین ئاماری ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
مانگی حوزەیرانی رابردوو، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.