خاوەنی تویتەر وەك دەوڵەمەندترین كەسایەتی جیهان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سامانەكەی ئیلیۆن مەسك لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 96.6 ملیار دۆلار بەرز بوەتەوە و بەمەش خاوەنە نوێیەكەی تویتەر وەك دەوڵەمەندترین كەسایەتی جیهان دیاریكرا.

لە پلەی دوەمی كەسایەتییە دەوڵەمەندەكاندا برنار ئارنۆی ملیاردێری فەرەنسی دێت كە سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێری و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ماركەی لوی ڤیوتۆنە كە كەلوپەل و كاڵای گرانبەها لە تەواوی جیهان دەفرۆشن .

هەر بەپێی ریزبەندییەكە، سامانی 500 كەسایەتیی دەوڵەمەندی جیهان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بە بڕی 852 ملیار دۆلار بەرز بوەتەوە و هەمو ئەو ملیاردێرانە رۆژانە 14 ملیۆن دۆلار لە سامانەكانیان زیادی كردوە.

هەریەكە لە مارك زۆگەبێرگی خاوەنی كۆمپانیای مێتا و جێف بێزۆسی دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن بڕێكی زۆری سامانەكەیان زیادی كردوە بەجۆرێك زۆكەبێرگ بڕی 58.9 ملیار دۆلار و بێزۆس 47.4 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا