هۆشدارییەک لە بەرهەم ساڵحەوە…ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە

پۆڵەتیک پرێس:

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، “دۆخی ئێستای عێراق قبوڵکراو نییە و پێویستە بژاردەی دیموکراتی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جێبەجێبکرێت”.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق باسی لەوەشکرد، “بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕین و پێویست بە پێداچوونەوە بە ئەدای سیاسی دەکات، ئەم دۆخەی ئێستای عێراق قبوڵکراو نییە”.

بەوتەی سەرۆک کۆمار، عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی جدی بۆ دۆخی سیاسی و دروستکردنی سەردەمێکی نوێی سیاسی هەیە.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستمان بە حکومەتێک هەیە گوێ بە فشارە دەرەکیەکان نەدات.

سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق

وتیشى “پێویستە بژاردەی دیموکراتیەت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیڕەوبکرێت و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خێرابکرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا