بۆ جاری سێیەم توركیا ئاو لەشارى حەسەكە دەبڕێت

پۆڵەتیك پرێس

دوای رێككەوتنێكی نوێی نێوان روسیا و توركیا بۆ سەرپەرشتیكردنی وێستگەی ئاوی (عەلۆك) لەسەرێ‌ كانی بۆ جاری سێیەم توركیا ئاوی خواردنەوەی لەدانیشتوانی شاری حەسەكە گرتەوە.

بارەوە فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی وت: هیچ پرنسیپێكی نێودەوڵەتی و مرۆڤ و سیاسی لای توركیا نییە، بۆ جاری سێیەمە دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا لەسەر وێستگەی ئاوی (عەلۆك) لەسەر دانیشتوانی شاری حەسەكە بگرێتەوە.

وتیشی، “توركیا بە چاوی دوژمن سەیری خەڵكی رۆژئاوا دەكات و بەو هۆیەوە چەندین جار ئاویان لەدانیشتوانی شاری حەسەكە گرتووەتەوە”.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا روسیا و توركیا رێككەوتنێكی نوێیان بۆ سەرپەرشتیكردنی وێستگەی ئاوی (عەلۆك) لەسەرێ‌ كانی واژوو كرد، بۆ ئەوەی چیتر دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا لەسەر وێستگەكە نەهێڵرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا