ئەوقافی هەرێم: بێ رێزیكردن بە قورئان كارێكی ترسنۆكانەو تێكدەرانەیە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەسەر دڕاندن و بڵاوكردنەوەی چەند لاپەڕەیەكی قورئان هاتە دەنگ و رایگەیاند، كاری لەوشێوەیە ترسنۆكانەو تێكدەرانەیە.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێكی ڤیدیۆ دەركەوت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز كراوەو لاپەرەكانی بڵاوكراونەتەوە، ئەوان لەوەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی هەركارو كردەوەیەكی لەوشێوەیە دەكەن.

دەشڵێن، “كاری لەوشێوەیە ئەوپەڕی ترسنۆكانەو تێكدەرانەیە، لەكاتی رووداوەكەشدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەكان لەسەر هێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بكەری ئەم كردەوەیە دوور لەبەها ئایینە”.

هاوكات جەخت دەكەنەوە لە گرتنەبەری مامەڵەی یاسایی و بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێت بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بكەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردو گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تێیدا لەسەر شەقامێكی گشتی هەولێر چەند لاپەڕەیەكی قورئان دڕێنراون و بڵاوكراونەتەوە، هاوكات لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا كچێك دەردەكەوێت كە لاپەڕەكان كۆدەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا