وەزیری تەندروستی دڵنیایی لە بەركارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، لەسەر بڕیاری ئەوان بڕیاری ئەوە دراوە پێش بەرپرسانی حكومی، كارمەند و پزیشكانی تەندروستی ڤاكسینەكە وەربگرن.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژ بە رۆژ رێژەی تووشبوان بە كۆرۆنای گۆڕاو لە زیادبووندایەو لە 24 كاتژمێری رابردودا 344 حاڵەت تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەی حاڵەكان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكەیە، بۆیە پێویستە هەمووان رێكارەكانی خۆپارێزی و بەستنی ماسك بەگرنگ بزانن.

دەربارەی دروستبوونی گومان لەسەر ڤاكسینەكە بەو پێیەی بەرپرسانی باڵا وەریان نەگرت، وەزیری تەندروستی روونیكردەوە، گومان دروستبووە لەسەر ئەوەی بەرپرسان یەكەم كەس ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بەڵام هیچ گومانێك لەسەر ڤاكسینەكە نییە.

وتیشی، “بەبڕیاری ئێمەو بەو پێیەی بەپەرۆشین بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بڕیارماندا پێویستە سەرەتا ئەوان ڤاكسین وەر بگرن، چونكە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا