هۆکاری ئاگرەکەی هۆتێل کریستاڵی هەولێر ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە چێشتخانەی تۆپ ئۆرگانیک لە هۆتێل کریستاڵ لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کەوتەوە.

لەوبارەیەوە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شوێنی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

لایخۆیەوە وتەبێژی بەرگری شارستانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:50 خولەک ئاگرەکە کەوتووەتەوە و بەهۆی ئەوەی پێکهاتەی بیناکە بەشی زۆری لە دار دروستکراوە ڕێخۆشکەر بووە بۆ ئەوەی ئاگرەکە تەشەنەبسێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتای سەرهەڵدانی ئاگرەکە لە چێشتخانەکە بووە کاتی ئامادەکردنی خواردن و دواتر تەشەنەیسەندووە بۆ تەواوی چێشتخانەکە، وتیشی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا