پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان، بەمنزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەگەڵ عەلی تەتەر، پارێزگار و بەرپرسانی پارێزگای دهۆك كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی لەبارەی كێشە ئیدارییەكانەوە رایگەیاند: بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەوەی بتوانن زووتر و باشتر خزمەتی هاووڵاتیان بكەن.
پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی كۆبوونەوەكەوە رایگەیاند: پرسی وشكە ساڵی و پرۆژە ناتەواوەكان و چۆنیەتی دابینكردنی هەلی كار و كێشە خزمەتگوزارییەكان و بابەتی شۆڕكردنەوەی زیاتری دەسەڵاتەكان و لامەركەزیەتی كارگێڕی، لە كۆبوونەوەكەدا باسی لێكرا كە لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و كاری لەسەر دەكرێت.