ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: به‌هۆی كۆرۆناوه‌ هیچ چالاكیه‌كی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامنادرێت

پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، بەهۆی رێنماییە تەندروستییەكان و بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی پار، هیچ جموجوڵ و چالاكییەكی بەكۆمەڵ بۆ هیچ بۆنە و یاد و یادەوەرییەك بەڕێوەناچێت.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی پار لە ژێر كۆمەڵێك رێنمایی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی گشتی دەكرێت، لە نێویشیاندا كەرتی گەشتوگوزار، كە هاتنی گەشتیاران و دەرچوونی هاووڵاتیان سنوردار دەكرێت ئەمەش كاریگەری سلبی هەیە لەسەر جوڵەی كەرتی گەشت و گوزار لە هەرێمی كوردستان”.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار وتیشی:”بۆ ئەمساڵیش هیچ جموجوڵێكی بە كۆمەڵ و یاد و یادەوەری و بۆنەیەك لەلایەن دەستەی بەڕێوەناچێت، ئه‌وه‌ش بە بۆنەی نەورۆزەوە بێت یان هەر بۆنەیەكی دیكە”.

روونیشیكردەوە، لەهەمانكاتدا شوێنە گەشتیارییەكان ئامادەیی باشیان هەیە بۆئەوەی پێشوازی لەو گەشتیارانە بكەن كە دێنە هەرێمی كوردستان، به‌ڵام ئەو جوڵە گەشتیارییە سنوردارەی لە ژێر رێنماییە تەندروستییەكاندا ئه‌نجامده‌درێت، هیچ كاریگەریەكی نابێت لەسەر ئابوری هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا