وەبەرهێنانی سلێمانی بڕیارێك لەبارەی خۆڵ و خاشاكەوە دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی داوا لە وەبەرهێنەرانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەكات پارەی كۆكردنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی لە نووسراوێكدا بۆ وەبەرهێنەرانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی نووسراوی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و نووسراوی وەزارەتی شارەوانی تایبەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە سێكتەری نیشەجێبوون، پێویستە پابەندبن بە پێدانی پارەی كۆكردنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك.

لە بڕیارەكەدا ئەوەشهاتووە، ئەم بابەتە ناچێتە ژێر ڕكێفی ماددەی (5 بڕگەی أ) لە یاسای وەبەرهێنان و ناكرێت بەو پاساوە ئەو ڕەسمە نەدرێت.

داواش لە وەبەرهێنەرانی سلێمانی كراوە پابەندبن بە كرێی كۆكردنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا