کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و مەودای بینین لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئەوە خراوەتەڕوو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و پلەی گەرمییەکەی 24 پلەی سیلیزی دەبێت، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت و دەگاتە 15 پلەی سیلیزی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا