مستەفا کازمی سەردانی فەڕەنسا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، مانگی داهاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە سەردانی پاریس، پایتەختی فەڕەنسا دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە چاوی بە ژان یێڤ دۆریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کەوتووە و تاوتوێی پێشکەوتنەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقیان کردووە.

هاوکات گفتوگۆیان لەسەر تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی مانگی داهاتووی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ فەڕەنسا کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئامانجی سەردانەکەی کازمی بۆ پاریس، پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا دەبێت، هاوکات، هەردوو وڵاتەکە تاوتوێی کاری هاوبەش لە چەندین بواری جیاوازدا دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢ی ئەم مانگە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و لەگەڵ مستەفا کازمی و چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکە کۆبووەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا