هۆشداری لەبارەی نەشتەرگەری بچووكردنەوەی گەدە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشكێك هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی دەیانەوێت نەشتەرگەری بچووكردنەوەی گەدە ئەنجام بدەن بەتایبەتی ئەو كەسانەی تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوەیە.

دكتۆر رەهێڵ فەرهاد لە چاوپێكەوتنێكی پۆڵەتیك پرێسدا كە پەیامنێرمان ئاودێر عومەر ئەنجامیداوە دەڵێت، بەپێی توێژینەوەیەك كە لەساڵی 2020 ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەوانەی تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوەیەو نەشتەرگەری بچوككردنەوەی گەدەیان بۆ دەكرێت لەماوەی 5 ساڵی دوای نەشتەرگەرییەكە، رادەی بەكارهێنانی دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەكان لەلایان زۆربەرزە، وە رادەی بەكارهێنان و ئالوودەبوونیان بە كحول و ماددە هۆشبەرەكان لەم كەسانەدا زۆر بەرزە، تەنانەت رێژەی خۆكوشتن لەناو ئەو كەسانەی ئەم نەشتەرگەرییە دەكەن وەكو بینراوە زۆرە.

دكتۆر رەهێڵ فەرهاد دەڵێت، ئەوەی كەروون نیە هۆكارەكەی بەوردی شینەكراوەتەوە بەڵام بینراوە ئەم رێژە لەنەخۆشییە دەروونییەكان زۆر بەرزە، بەراورد بەو كەسانەی هەمان تەمەنیان هەیەو نەشتەرگەری بچووكردنەوەی گەدەیان نەكردووە.
وتیشی: هەرچەندە بەئامار لامان نییە كە ساڵانە رێژەی ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن چەندە، بەڵام رێژەیەكی زۆر بەرزە.

دكتۆر رەهێڵ فەرهاد باس لەوەش دەكات، قەڵەوی كە كێشەیەكی جیهانییە، كێشەیەكی درێژخایەنە وە بۆ چارەسەركردنی بەهەمان شێوەی شەكرەو فشاری خوێن بەردەوام پێویستی بە چارەسەركردنی پزیشكییە، بەڵام خەڵك بەشێوەیەكی گشتی چاوەڕێیە لەماوەیەكی كەمدا كێشێكی زۆر دابەزێنێت، بۆئەم مەبەستە خەڵك پەنادەبەنە بەر دەرمانی رێگە پێنەدراو یان نەشتەرگەری بچوككردنەوەی گەدە، بۆیە ئەركی حكومەتە كە ئەم بابەتە رێكبخاتەوە چونكە ئێمە كاریگەرییە درێژخایەنەكەی نازانین.

روونیشیكردەوە، ئەوەی كە هەیە لە 2020دا ئەو توێژینەوەیە ئەنجامدراوە كەدوای 5 ساڵ لەوانەی تەمەنیان خوار 20 ساڵە رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەكان زیاترە، بۆیە تا ئەو كاتەی بە توێژینەوەیەكی بەهێز پشتگیری ئەوەنەكرێت ماوەی چەندێك ئەو كەسەی نەشتەرگەری دەكات، دەروونی سەلامەت دەبێت پێشنیاردەكەین كەس پەنای بۆنەبات، وەلەلایەن حكومەتەوە بەوردی چاودێری بخرێتە سەر ئەو پزیشكانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن. وەهاووڵاتیانیش وردتر بیر لەم نەشتەرگەرییە بكەنەوە.

جەختیشیكردەوە، ئەم نەشتەرگەرییە لە پرۆتۆكۆلی پزیشكیداهەیە بۆ چارەسەری قەڵەوی بەڵام دوای چەند رێككارێك وەكو رێكخستنی بەرنامەی خواردن و وەرزش و خواردنی كۆمەڵێك دەرمان دوای ئەمانە ئەگەر چارەسەری نەبوو ئەنجا دوای چەند ساڵێك پەنا دەبرێتەبەر نەشتەرگەری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا