ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پرسی وشکە ساڵی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر چەند تەوەرێك كۆببێتەوە، یەكێك لە تەوەرەكانیش تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی وشکە ساڵی و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨ نیسانی ٢٠٢١ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی
چەند بابەتێك ئەنجام دەدات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە تەوەری كۆبونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی خستنەڕووی پرێزنتەیشنێک سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١، خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەتە بە خستنەڕووی چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران لەوانەش:
١. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (ڕێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).
٢. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.
٣. خستنەڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی كەمی رێژەی بارانبارین لە هەندێك لە ناوچەكانی دەشتی هەولێرو گەرمیان و كەركوك وشكە ساڵی رێژەیی دروستبووە و ئەو وشكە ساڵیەش مەترسی لەسەر ئاژەڵ و بەروبومی كشتوكاڵی جوتیاران دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا