لە عێراق بە یاسا كار بۆ قەدەغەكردنی جگەرە كێشان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای پاراستن لە زیانەكانی تووتن كرد. لە پڕۆژە یاساكەدا سزای دارایی و تەنانەت دەستگیركردنیش پەیوەست بە شێوازی مامەڵەكردن بە جگەرە و كێشانییەوە لە شوێنە گشتی و حكومییەكان هەیە.

ماجید شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پڕۆژە یاساكە لە 21 مادە پێكهاتووە، بەگوێرەی پرۆژەكە، جگەرەكێشان لە فەرمانگەكانی دەوڵەت، كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، شوێنە گشتییەكان، لە ناو ئامرازەكانی گواستنەوەی گشتی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیش ئەگەر كەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵی تێدابێت قەدەغەیە.

ماجید شنگالی وتی، بەگوێرەی پڕۆژە یاساكە، فرۆشتنی جگەرە بە ئاشكرا، فرۆشتنی جگەرە بە كەسانی خوار 18 ساڵ، ریكلامكردن بۆ جگەرە، وێنە و سیمبولەكانی هاندان بۆ جگەرە و پاكەت قەدەغەیە.

بە گوێرەی پڕۆژە یاساكە، بۆ هەر پاكەتێك جگەرە كە 20 جگەرەی تێدابێت، 500 دینار باج دانراوە.

بەگوێرەی پڕۆژە یاساكە ئەگەر پەسەند بكرێت، ئەو كەسانەی ریكلام بۆ بەرهەمەكانی تووتن دەكەن، سزا دەدرێن بە پێبژاردنێك لە 2 ملیۆن دینار كەمتر و لە 5 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا