كازمی: پێویستمان بە مانەوەی سوپای ئەمریكا نیە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەری ئەمەریكا نییە تا لە وڵاتدا بمێنێتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئامانجی دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكایە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: هەركات شەڕی دژ بە داعش كۆتایی هات، پێویست ناكات هێزی سەربازی ئەمریكا لە عێراق بمێنێتەوە.

كازمی باسی لەوەشكردووە، لە دوای ساڵی 2003 و هەل و مەرجەكانی لە دەستدانی متمانە ڕوویداوە و سیستمێكی سیاسی لاواز و شەڕی تائیفی و نا یەكسانی لە نێوان هاوڵاتیاندا بەرهەم هاتووە، ئەمەش وایكردووە كە شەڕی بێمانای وا رووبدات كە عێراقییەكان لە ئاوارەییدا بژین.

ئەمەش لە كاتێكدا ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی‌ بەشداریكردنی لەكۆنگرەی ساڵانەی هۆزەكانی باشوری‌ عێراق بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی شەعبانیە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: هیچ دەرفەتێك بۆ مانەوەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عەین ئەسەد و هەریر و هیچ شوێنێكی عێراق نەماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا