دوو تۆمەتبار كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی تایبەتیان لە دوو ژن كردبوو دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی ژنێك لە بنكەی پۆلیسی زەڕایەن سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە موبایلەكەی لێ وونبووەو دەست كەسێك كەوتووە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە تایبەتییەكانی لێدەكات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربكرێت.

ئەوەشهاتووە، لەلایەكی ترەوەو دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە موبایلەكەی هاك كراوەو كەسێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە تایبەتییەكانی لێدەكات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیراوە بەسەر موبایلەكانداو لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ك، ح، ع) و (ب، ل، ح) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی دووی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا