بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت بەهیچ شێوەیەک رێگە بە یاساشکێنی بدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و دلێر سەید مەجید و دکتۆر خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆکی یەکێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنە باڵاکان و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، جەختی لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەریی یاسا کردەوە و رایگەیاند، پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگاوە ئەرکی هەمووانە و نابێت بەهیچ شێوەیەکیش رێگە بە یاساشکێنی بدرێت.

لە درێژەی دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد لەپێش هەموو دەستکەوتە حزبییەکانەوەیە و دەبێت هەموو هەوڵەکان لەپێناو ژیانی خەڵک، سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا