پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی بڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە8ی نیسان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە،” لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە 784 لە رێککەوتی2024/4/7 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قاد،ر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕیاری بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان درا”.
ڕوونیکردەوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاری ژمارە 86 لە 2016/5/2 بڕیاری دا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.