پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای نێودەوڵی DNO ی کەرتی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات ڕاپۆرتی دارایی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ٢٠٢١ بڵاو کردەوەو ڕایگەیاندووە، لە کێڵگەی تاوکێ و پێشخابور ڕۆژانە ١١٢ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.
لە ڕاپۆرتەکەیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاویکردووەتە، DNO ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وەرگرتنی بەشێک لە شایستە داراییەکانمان لە سێ مانگی یەکەمی ٦٦ ملیۆن دۆلار قازانجمان کردووە، قەرزەکانیشمان لای حکومەتی هەرێم لە ٢٥٩ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٢٣٩ ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە” .
لەبارەی بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت ڕایگەیاندووە، لە کێڵگەی تاوکێ و پێشخابور ڕۆژانە ١١٢ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین”.
DNO لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، چەندین بیری نوێی نەوت لە هەرێمی کوردستان لێ دەدەن و بودجەیەکی ٧٠٠ ملیۆن دۆلارییان بۆ کارەکانیان دابین کردووە.