پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كه سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپایه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته یاری مشك و پشیله له‌گه‌ڵ توركیا كۆتایپێبهێندرێت.
شارل میشال، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی له‌نوێترین لێدوانی‌دا په‌یوه‌ست به گرژییه‌كانی توركیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌ی سه‌پاندنی سزایه به‌سه‌ر توركیا به‌هۆی كاره‌كان ئه‌مدواییه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته یاری مشك و پشیله له‌گه‌ڵ توركیا كۆتاییبێت” ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناردنی كه‌شتییه‌كانی توركیا بۆ ئاوه‌كانی یۆنان به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی گازی سروشتی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا باس له‌وه‌شده‌كات توركیا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆ هه‌وڵه دیبلۆماتییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕه‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا داوای له كۆمسیۆنه‌كه‌ی كرد، تاوتوێی سه‌پاندنی سزای ئابووریی به‌سه‌ر توركیا بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌په‌له سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت.