ترەمپ دەستگیر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا و کاندیدی دیاری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2024 لە پلاتفۆرمی خۆی لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی بە شانازییەوە سبەی دوای نیوەڕۆ لە جۆرجیا دەستگیر دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، هیچ کەسێک هێندەی ئەو بەرگری لە شەفافیەت و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان نەکردووە، بەوهۆیەوە رۆژی پێنجشەممە دوانیوەڕۆکەی بە شانازییەوە لە ویلایەتی جۆرجیا دەستگیر دەکرێت.

14ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ و 18 کەسی دیکە لە تیمەکەی بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوە و بەلاڕێدا بردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی جۆرجیا سزادران.

کۆتا وادە بۆ خۆڕادەستکردنیان رۆژی هەینی 25ی ئابە.

ترەمپ دەڵێ، رۆژی پێنج شەممە 24ی ئاب بە شانازییەوە لە جۆرجیا دەستگیر دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا