بەهای دۆلار دابەزی؛ 100 دۆلار 146 هەزار و 250 دینارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە رۆژی هەینی تا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە (3:36 خولەکی پاشنیوەڕۆ) 146 هەزار و 250 دینارە و کەمترین ئاستە لە ماوەی ئەمساڵدا.

هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش، 100 دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 146 هەزار و 900 دینار و لەکاتی داخستنیشدا بە 146 هەزار و 750 دینار بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەمە (27ـی ئادار) جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی رایگەیاند، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کە بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجامیبدات و چاوەڕێدەکرێت ئەنجامی دڵخۆشکەری لەبارەی دۆلارەوە هەبێت و پێشبینی بەهای 100 دۆلار دەکرێت دۆلار بۆ 145 هەزار دینار دابەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا