عێراق.. هەشت هەزار كەس بۆ تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار كەس لە عێراق بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركراون، رێژەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ناو ژناندا بەرەو هەڵكشان دەچێت.

بیلال سوبحی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوودا هەشت هەزار و 200 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیركراون كە لە ناویاندا 200 ژن و 200 نەوجەوانی كوڕ و كچ هەبووە.

وتیشی، زۆرترین ڕێژەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لەناو پیاواندایە و ئەو ڕێژەیەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرە كە لەناو ژناندا تۆماركراوە ئاماژەیەكی مەترسیدارە.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق مادەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ و حەشیش زیاتر بڵاوبووەتەوە، هاوكات حەبی كبتاجۆن لە پارێزگاكانی خۆرئاوا و باكور بەكارهێنانی زۆرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا