لە پاریس خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی دوێنێ بۆسەرناوەندی ئەحمەد کایا دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی دوێنێ کە کرایەسەر ناوەندی کلتوری ئەحمەد کایا، دەستیپێکرد.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیا جیهانییەکان، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی هێرشەکەی دوێنێ لە پاریس دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

ڕۆژی هەینی كەسێكی تەمەن 69 ساڵ لە ناوەندی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تەقەی لە ناوەندی كلتووریی ئەحمەد كایا و سەرتاشخانەیەك كرد و لە ئەنجامدا سێ كەس كوژران و چەندین كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا