دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد

پۆڵەتیك پرێس

دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد، دادوەرێكیش داوا لەسەرۆکی ھەرێم دەكات بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات.

رۆژی 16ی مانگی شوبات دادگای هەولێر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتا”، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنووس ‌و چالاكی مەدەنی دەڤەری بادینان دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لەهاوڵاتییانەوە رەتكرایەوە.

حاكم شێخ لەتیف مستەفا، كەپێشتر دادوەر بووە لە دادگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد.

حاكم شێخ لەتیف دەشڵێت “رۆژێکی ڕەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەڕووی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات، تاكە رێگاش مابێت ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێش بینی ناکرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەەێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێ”.

بەوتەی ئەو دادوەرە تائێستا بڕیارەکەیان چاپ و ئیمزا نەکراوە ھیوادارن چاوی پێدا بخشێنەوە ، چونکە باش دەزانن بێ گوناحن و تاوانیان نەکردوە، ھەروەک چۆن دادگای تاوانەکانی دھۆک پێشتر لە کەیسی ھاوشێوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بریاریدابوو کە ئەوەی مامۆستا بەدەلی پێ تاوانبار کراوە تاوان نیەو دەچێتە خانەی ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتنەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا