كۆمسیۆن بەردەوامە لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەران

پۆڵەتیك پرێس 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، دوایین كاروانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان بەدەستگەیشتووە كە لە دوو ملیۆن و 400 هەزار كارت پێكهاتووە، ئەوەشی خستەڕوو مامەڵەكردن بە كارتی دەنگدەرانەوە تاوانە و سزای بۆ دانراوە، هەرچەندە چاپكردنی كارتی دەنگدەران بە جۆرێكی هیچ كەس ناتوانێت لە بری كەسێكی دیكە دەنگ بدات.

نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند : كارتەكانی بایۆمەتریی دەنگدان بە چەند قۆناغێك چاپكراون، دوایین كاروانی ئەو كارتانەش كە بە دەستی كۆمیسیۆن گەیشتووە لە دوو ملیۆن و 400 هەزار كارت پێكهاتووە، ئێستاش كۆمیسیۆن لە رێگەی نووسینگەكانی خۆی لە پارێزگاكان و ناوەندەكانی تۆماركردن و تیمە گەڕۆكەكانەوە رۆژانە سەرقاڵی دابەشكردنی ئەو كارتانەیە بەسەر دەنگدەراندا.

یاریدەدەری وتەبێژی كۆمیسیۆن وتیشی: كڕینی كارتی دەنگدەران تاوانە و یاسا سزای زیندانیكردنی بۆ دەستنیشان كردووە، هاوكات ئەو كارە بەفیڕۆدانی پارەیە، چونكە كۆمیسیۆن لە رێگەی چەند بڕیارێكەوە كارتی دەنگدانی پاراستووە، لەوانە دەبێ دەنگدەر لە رۆژی دەنگداندا كارتی بایۆمەتری و بەڵگەنامەیەكی دیكەی پێبێت وەك (كارتی یەكگرتوو یان ناسنامەی باری شارستانی یاخود ناسنامەی عێراقی).

ئاماژەی بەوەشكرد، پەنجەمۆری دەنگدەر وەردەگیرێت و لەگەڵ پەنجەمۆری كارتی دەنگدانەكەی بەراورد دەكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە كەسایەتیی دەنگدەرەكە، بۆیە تەنیا خاوەنی راستەقینەی كارتی دەنگدان دەتوانێ كارتەكەی بەكاربهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا